
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە رێ و رەسمى وەرزى رۆشنبیریى کولێژى پەروەردەى شەقڵاوە.
بە ئامادە بوونى د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین،هیوا ئەحمەد بەرپرسى لقى ٢٤ى پارتى ،جوان رەفیق قائیمقامى شەقلاوە ، سەردار پیر خدر راگرى کولیژى پەروەردە لە شەقلاوەو ژمارەییەک لە بەرپرسانى حزبى و حکومى ،رێ و رەسمى وەرزى رۆشنبیریى کولێژى پەروەردەى شەقڵاوە دەستى پێکرد،لەو رێ و رەسمەدا خەڵاتى رێز لێنان بە سەر ئەو مامۆستایانەدا دابەش کرا، کە لە پرۆسەى دڵنیایى جۆرى دا پلەى بەرزییان بە دەست هێَناوە. وێرَاى کردنەوەى کتێبخانەیەک و دووپیشانگا بۆ شاعیرانى کوردو یەکێکى تر بۆ بەرهەمى شێوەکارى قوتابیان . هەروا لە وتەیەکى سەرۆکى زانکۆ بەم بۆنەیەوە تیشک خرایە سەر گرنگى زانستى و ئەکادییمى ئەو کولێژە لەو دەڤەرە و هەنگاوەکانى پەرە پێدانى ، راشى گەیاند کە لەو ماوەیەدا رەزامەندى دراوە لە سەر کردنەوەى بەشێکى نوێ بۆ پەروەردەى وەرزشى لە شەقڵاوەو بەشێکیش بۆ زانستى خۆراک لە ناحیەى هەریرى سەر بە قەزاى شەقلاوە . هەوەها سەرۆکى زانکۆ ئاماژەى بە بیرۆکەى کردنەوەى کولێژى پەروەردەى بنەڕەتى دا کە وا پێشنیار کراوە لە ساڵى داهاتوودا دەست بە وەرگرتنى قوتابیان بکات ، بۆ ئەوەى ئەو کولێژە لە ئایندەدا زێتر قرەوان بکرێت و ببێتە بنەما بۆ کردنەوەى زانکۆى شەقلاوە .