
ڤایرۆسی كۆرۆنا دوژمنێكی ئه‌وه‌ند سه‌رسه‌خت نییه، كه نه‌توانین به‌رگری له خۆمان بكه‌ین
له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشى كۆفید 19، زانكۆ پرێس سه‌ردانی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سازان قادر مولود - مامۆستا له به‌شی بایۆلۆژی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و پسپۆری ڤایرۆسات و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌ندام له لیزنهى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فایرۆسى كۆرۆنا له زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرد. به‌ڕێزیان به‌م شێوه‌یه باسیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد:
* زانكۆ پرێس: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڤایرۆس چییه؟
- د. سازان قادر: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڤایرۆس پیكهاتوویهكى نازیندووه كه به‌چاو نابینریت ئه‌و كاته ده‌بیت به زیندوو كه ده‌چێته نێو خانه‌یه‌كی ته‌ندروست كه بۆ دابه‌شبوون وزیادبوونى پێویستی به ناوه‌ندێكی زیندوو هه‌یه.
* زانكۆ پرێس: ڤایرۆسی كۆرۆنا سارس-2 چییه؟
- د. سازان قادر: جۆریكه له خیزانى كۆرۆنا ڤایرۆس كه بۆماوه ماده‌ى له تاك شریتی ناووكه ترشى رایبۆزی پۆزه‌تیف پێكهاتووه و ده‌ور دراوه به پێكهاته‌یه‌كی پرۆتینی و دواتریش به په‌رده‌یه‌كی پێكهاته چه‌وری،كه سێ جۆر له دركه پرۆتین هه‌لده‌گرێ ئه‌وانیش E, M, S كه‌هه‌ریه‌كه‌یان فرمانى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. ئه‌م خیزانه له چه‌ند جۆر ڤایرۆس پێكهاتووه كه تووشى ئازهلأ و بالندهكان ده‌بن كه زۆرجار ده‌گوازریته‌وه بۆ مرۆف و ده‌بیته هۆى دروست بوون و بلاوبوونهوهى پهتایهكى كوشنده كه تووشى ریرهوهكانى كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سییه‌كان ده‌بێت نموونه‌ش دووان له جۆره‌كانی میرس وسارس1 كه له سالانى پێشتر له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چین و یابان بڵاوبووه. ئه‌وه‌ى كه ئیستا بووته پهتایهكى جیهانگیر و زۆربه‌ى وولاتانى گرتۆته‌وه پێ ده‌لین ڤایرۆسی كۆڕۆنا سارس-2 یان نوێ كه به په‌تاى كۆفید 19 ناسراوه توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه كردووه كه بۆماوه ماده‌كه‌ى نزیكه‌ى 80% -88% لیكچووه له‌گه‌لأ سارس-1 هه‌رچه‌نده وه‌ك ئه‌و كوشنده نیه به‌لام زووتر بلاوده‌بیته‌وه.
* زانكۆ پرێس: نیشانه‌كانی تووشبوون به كۆفید 19 چین؟
- د. سازان قادر: ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه كاتى پیده‌چیت كه 3-14 رۆژ وه زۆرجار زیاتر ده‌خایه‌نیت وه سه‌ره‌تاترین نیشانه‌كانی وه‌ك ههلامهتیكى وه‌رزى ئاساى ده‌رده‌كه‌ویت كه بریتیه له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و دروستبونی ئاوی لوت و هه‌وكردنی و پزمین زۆر دواى چه‌ند نیشانه‌یه‌كی توند كه ئه‌وانیش كۆكینی به ئازار و وشك وه گرزبوون و و ئازاری ماسولكه‌كان و ته‌نگه‌نه‌فسی و ئازاری سینگ.
* زانكۆ پرێس: كێن ئه‌وانه‌ی كه زووتر تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن؟
- د. سازان قادر: له هه‌موو ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نیك ده‌گریته‌وه به‌لام له به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشیه دریزخایهنهكانى وه‌ك نه‌خۆشی دلأ و فشارى خوین و شه‌كره و نه‌خۆشیه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه و گورچیله‌یان هه‌یه له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی شیرپه‌نجه وه‌رده‌گرن.
* زانكۆ پرێس: چۆن ئه‌م ڤایرۆسه بلاوده‌بیته‌وه؟
- د. سازان قادر:. ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ئاسانی وه بهخیرایهكى زۆر له‌نێوان مرۆڤه‌كان ده‌گوزارێته‌وه له‌ریگه‌ى دلۆپهكانى پزمین و كۆكین وه به‌ركه‌وتنى كه‌سى هه‌لگر و تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه
* زانكۆ پرێس: چۆن خۆمان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزین؟
- د. سازان قادر: به‌بۆچوونى خۆم وه پشت به‌ستن به میزوو وه هه‌موو ئه‌و تویزینهوانهى كه پیش‌تر و ئیستاش هه‌ن ئه‌م ڤایرۆسه دوژمنێكی هینده سه‌رسه‌خت نییه، كه نه‌توانین زالأ بین و به‌رگری له خۆمان بكه‌ین . سه‌ره‌كیترین و باشترین رێگای خۆپاراستنه له ئیستادا ئه‌ویش به مانه‌وه‌مان له مالأ و خۆبه‌دوورگرتن له قه‌ره‌بالخى وه پابه‌ندبوون به رینمایهكانى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار وه‌ك پسپۆران و پزیشك و وزارهتى ته‌ندروستى. وه پێویسته هه‌رتاكیك له‌یه‌ك كاتدا هه‌م ببیت به پزیشك وه پاریزه‌ر بۆ خۆى و خۆشه‌ویستانى. وه نامه‌ویت ئه‌وه له‌بیربكه‌م را‌گرتن و به‌هیزكردنى به‌رگری له‌ش زۆر گرینگه به هیلى سه‌ره‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌ش داده‌نریت به‌رامبه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه بۆیه خواردنی خوارده‌مه‌نی ته‌ندروست و میوه‌ى ده‌وله‌مه‌ند به ڤیتامین سی و ئه‌وانى تر وه نووستنى ته‌ندروست و له‌كاتى خۆى پیویسته. له‌لایه‌كی دیكه‌وه راگرتنی پاكوخاوێنی و ده‌ست شووشتنی به‌رده‌وامى ده‌سته‌كان ره‌چاو بكه‌ین به‌تایبه‌ت به ئاوی گه‌رم سه‌رووی 20 پله‌ی سه‌دی، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه حه‌ز به گه‌رمی ناكات.
* زانكۆ پرێس: كۆرۆنا ڤایرۆس هیچ ڤاكسینى هه‌یه
- د.سازان قادر: هه‌وله‌كان به‌رده‌وامن له‌لایه‌ن چه‌ند وولاتیك وه به شیوازى جیاواز به‌لام تا ئێستا هیچ ڤاكسینێك نییه كه به‌شێوه‌ی فه‌رمى و كۆتایی ڕه‌زامه‌ندی گشت لایه‌نه ریكخراوه ته‌ندروستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى وه‌رگرتبێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین په‌ره‌پیدان و كارى دروست كردنى ڤاكسین كات و تیچوى زۆرى ده‌ویت.
* زانكۆ پرێس: بۆچى ده‌لین له‌گه‌لأ گه‌رما ئه‌م ڤایرۆسه نامینیت؟
- د.سازان قادر: به‌بۆچوونى خۆم وه پشت به‌ستن به‌و تویزینهوانهى كه هه‌ن كۆمه‌لیك هۆكار وا ده‌كات بلین كیرفى بلاوبوونه‌وه‌و تووشبون به‌م په‌تایه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى داده‌به‌زیت به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى كه گه‌رم و ووشكن ئه‌وانیش پیكهاته چه‌وریه به‌رگى ده‌ره‌وه‌ى فایرۆسه‌كه كه هه‌لگرى دركه پرۆتینه‌كانن به‌رگه‌ى پله‌ى گه‌رمى سه‌رووى 30 پله‌ى سه‌دى ناگرن به‌مه‌ش تواناى بلاوبوونه‌وه كه‌م ده‌كات له‌گه‌لأ ئه‌مه‌ش گۆرانكارى به‌سه‌ر ستایلى زیانى رۆزانهى خه‌لك دیت وه‌ك زیاتر خۆدانه به‌رخۆر و هه‌واگۆركێ ناو مالأ و زوورهكان بهكردنهوه ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان وه كه‌متر كۆبوونه‌وه‌و و به‌ریه‌كه‌وتنى ئه‌ندامانى خیزان له یه‌ك شوین وه سه‌رووى هه‌مووان ئه‌و ریكاره خۆپاریزى خۆمان و به كه‌ره‌نتینكردنى كه‌سى هه‌لگر و توشبوو به فایرۆس هه‌مووى ده‌بنه هۆكار.