
تیر‌و پشکی پیشبڕکێی دیبەیتی زانکۆکانی کوردستان لە کۆلیزی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجامدرا
لێژنه‌ى بهڕێبوهبردن و سهرپهریشتیكردنى دیبه‌یتى زانكۆكان رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 31/10/2019 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا له سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ى پێشهنگكارى له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى لێژنه‌و نوێنه‌رى زۆرینه‌ى زانكۆ به‌شداربووه‌كان و هه‌روه‌ها به به‌شدارى به‌ڕێزان د. مصطفى سابیر یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى هه‌روه‌ها د. سیروان عاره‌ب ڕاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى. له میانه‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دواى به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووان له لایه‌ن سه‌رۆكى لێژنه م. بخارى عبدالله هه‌روه‌ها دوای ووته‌ى هه‌ردوو به‌ڕێزان د. مصطفى و د. سیروان ، تیروپشك بۆ ئه‌م ته‌وه‌رانه ئه‌نجامدرا :
یه‌كه‌م: هه‌لبژاردنى زانكۆكان بۆ كه‌وتنه به‌رامبه‌ر یه‌كترى
دووه‌م: هه‌لبژاردنى بابه‌ت بۆ هه‌ر دیبه‌یتێك ( هه‌ر دوو زانكۆیه‌ك)
سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنى لایه‌نى به‌ڵێ و نه‌خێرى هه‌ر بابه‌تێك بۆ زانكۆكان
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌رى تر تاوتوێ كران كه بریتی بوون له گرینگ‌ترین برگه‌كانى یاسا‌و رێساكانى په‌یره‌وى ناوخۆ هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى ده‌ستنیشان كردنى لێژنه‌ى دادوه‌ران و ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه ئه‌م لێژنه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنى قوتبیانى پێ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
Date | University |
---|---|
4th December | Soran University Vs. Cihan University |
5th December | Kurdistan University Vs. Zakho University |
11th December | Salahaddin University - Erbil Vs. Erbil-polytechnical University |
12th December | Hawler Medical University Vs. Koya University |
18th December | Halabja University Vs. Raparin University |
19th December | Tishk International University Vs. Sulaimani University |
25th December | Charmo University Vs. Garmian University |
26th December | Knowledge University Vs. Lebanese French University |