
تیمی(١٠) ـی زانکۆی سەڵاحەدین بە سەرکەوتوویی پرۆگرامی (Global Solutions Conversations)) یان تەواوکرد
دوابەدوای بەشداریکردنی کۆمەڵێک قوتابی زانکۆمان لە بەش و کۆلێژه جیاوازەکانەوە له پرۆگرامی (Global Solutions Conversations ) بۆ ماوەی (٦) هەفتە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٢/١١/٢٨) کۆتا سێشنی پرۆگرامەکە ئەنجامدرا.
پوختەی پرۆگرام
پرۆگرامیGlobal Solutions Conversations) ) لەلایەن ڕێكخراوی ئایرێكسی ئەمریکییەوە جێبهجێ دەکرێت و ئامانج لێی بهستنهوهى قوتابیانی زانكۆکانی ئهمریکایە لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی عێراق و ئوردن. لەڕێگهی ئهم پرۆگرامەوه، قوتابیان ئاڵوگۆری زانیاری و بیرۆکە دەکەن بەزمانی ئینگلیزی سەبارەت بە کێشەکانی جیهان لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Sustainable Development Goals). هەروەها ئەم پرۆگرامە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێت بۆ قوتابیانی ئەمریکی و عێراقی بۆ بەیەکترناساندنی کلتوری یەکتر و هاریكاریكردنی یهكتری له پێناو دۆزینەوەی چارهسهرى بهردهوام بۆ بهرهنگاربوونهوهى گرفته سهردهمییهكان.
تیمی (١٠)ـی زانکۆی سەڵاحەدین
تیمی (١٠)ی گلۆباڵ سۆڵۆشنز كەنڤێرزەیشن كە لە (١٠) قوتابی بەش و کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و (١٤) قوتابی میامی دەید كۆلێج لە میامی پێكهاتبوو لەلایەن بەڕێزان (م.هاوناز اسماعیل عدۆ،لە زانكۆی سەڵاحەدین و پرۆفیسۆر بنجامین ئۆگەستیان، پرۆفیسۆر لە میامی دەید كۆلێج ڕابەرایەتی دەکران.
Professor Benjamin L Augustyn
Miame dade College, Miame
میکانیزم و سوودی پرۆگرام
پرۆگرامەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و لە ناوەڕاستی مانگی (١٠) دەستیپێکرد وە بۆ ماوەی (٦) هەفتە بەردەوام بوو . لەو ماوەیەدا، قوتابیانی بەشداربووی زانکۆمان چەندین وانەی بەسوودیان وەرگرت، ئەرکی ماڵەوەیان پێدەدرا و وەکو تیم کاریان دەکرد لەگەڵ هاوتیمەکانیان لە زانکۆ ئەمریکییەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەردەم لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان.UN Sustainable Development Goals)).
سهرهڕای سووده پهروهردهیی و زانستییهكانی پرۆگرامهكه، قوتابیان له ههردوو زانكۆ دهرفهتێكی گرنگیان بۆ ڕهخسا تاوهكو ئاشنای كهلتور و شێوازی ژیان له هەردوو وڵاتهكه بن.