
تیمی سەنتەری هەواوی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەسەر ئاستی زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی دووەمی بەدەستهێنا
ئەمڕۆ تیمی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و چەند زانکۆیەکی تر بە ئامادەبوونی "د.ئارام محمد قادر" وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەبەری هەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ تیمی براوە خەڵاتی هەواویان پێبەخشرا.
لەگەڵ ئەوەشدا "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوانامەی سەرکەوتنی لە بواری ئای تی پێبەخشرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.