
تیمی (١١) _ (GSSC) پرۆگرامی
تیمی (١١)ی زانکۆی سەڵاحەدین بە هەمامەنگی لەگەڵ
San Francisco(سان فرانسیسكۆ) تیمێكی زانكۆی
لە (ئەمریكا) ، بە پرۆژەیەكی هاوبەش لە پرۆگرامی ( گڵۆبڵ سۆلۆشنس سەستەینەبڵیتی چاڵێنج )
Global Solutions Sustainability Challenge
بەشداریانكرد
تیمی (١١)ی هاوبەشی زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی سان فرانسیسكۆ كە لە (١٦) قوتابی كۆلێژ و بەشە جیاوازەكانی هەردوو زانكۆ كە لەلایەن (م.محمد عبدالوهاب عزیز) مامۆستا لە كۆلیژی پەروەردە و : پڕۆفیسۆر (ڤیڤیان فۆستینۆ-پولیام ) و دكتۆرە (سوسان سترایكەر ) سەرپەرشتی دەكرا
پرۆگرامەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و لە ناوەڕاستی
مانگی (١٠) دەستیپێکرد و بۆ ماوەی (٩) هەفتە بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا قوتابیانی بەشداربووی زانکۆی سەڵاحەدین چەندین وانەی بەسوودیان وەرگرت، ئەرکی ماڵەوەیان پێدەدرا و وەکو تیم کاریان دەکرد لەگەڵ هاوتیمەکانیان لە زانکۆ ئەمریکییەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەروەردە و نیشتەجێكردن، هەر بۆ ئەم مەبەستەش هەڵسان بە داهێنانی ئەپڵیكەیشنێكی ئەلیكترۆنی كە ببێت بە پردی پەیوەندی نێوان فێرخوازان و ئەو لایەنانەی دەیانەوێت كۆمەكی دارایی ئەم پرۆژەیە بكەن