
توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له د.ئارام نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى هه‌ولێرى كۆمونسیۆنى هه‌ڵبژاردنى كوردستان كرد، ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس لهپرۆسهكانى هه‌ڵبژاردن كرا، چه‌ندین بۆچوون له‌و باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕكرا، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ پێیباشبوو په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوه‌ندى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا له‌نێوان بنكه‌ى هه‌ڵبژاردن و قوتابییانى به‌رایى و خوێندنى باڵادا هه‌بێ، تا هه‌ردوو لا سوود له‌توێژینه‌وه‌كان وه‌ربگرن، ئه‌و توێژینه‌وانه ببێته خاڵى وه‌رچه‌رخان بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه جه‌ختیشى لهههماههنگى و هاوكارى كۆمۆنسیۆنى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه، له‌هه‌موو بوارانه‌ى، كه زانكۆ ده‌توانێ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.