م. محمد جمال
م. محمد زرار
د. مجید حسن
مامۆستا لە زانکۆی سەلاەحەدین - کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان - بەشی پاراستنی ڕوەک بە نووسینی توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان لە ووڵاتی کەندا لە ژێر ناوی ( The 10th International Invention Innovation Competition in Canada, iCAN 2025) 30/8/2025 بە شێوەی ئۆنلاین کرد.
بەشداربووان بە توێژینەوەیەک. ناونیشانی ( Innovation Biocontrol Invention for Canker Management) توانیان مدالیای زیو وە پلەی دووەم لە پسپۆری کشتوکاڵی لە کۆی ٦٢ ووڵات بەدەستبهێنێنن.
هەمان توێژینەوە بەناونیشانی
Innovative biological control strategies for managing peach tree canker disease caused by Cytospora leucostoma
بڵاوکردووەتەوە لە گۆڤاری جیهانی
Biocatalysis and Agricultural Biotechnology
کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری 3.9
توێژینەوەیەک لەبارەی چارەسەری بایۆلۆجی بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی داری قەیسی لە عێراق بوو و چارەسەری دۆزرایەوە.
ئەم توێژینەوەیە ستراتیژییەکی نوێی بایۆلۆجی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی دار دەستنیشانکرد کە بەهۆی کەڕووی Cytospora leucostoma دروستدەبێت و زیانی گەورەی ئابووری هەیە.
توێژەران سوودیان لە سێ جۆری وردەزیندەوەری سوودبەخش (دوو بەکتریا و یەک کەڕوو) و گیراوەی دارتووجە (Thuja) وەرگرت.
تاقیکردنەوە تاقیگەیی و مەیدانییەکان لە باخەکانی گوێڕی نزیک هەولێر دەرکەوت، تێکەڵەی ئەم وردەزیندەوەرانە توانای 100٪ رێگری لە گەشەی کەڕووەکە دەکەن.
سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە، لە تاقیکردنەوە مەیدانییەکاندا، ئەو دارە تووشبووانەی بەم تێکەڵە بایۆلۆجییە چارەسەر کران، برینەکانیان بە رێژەی 100٪ چاکبوونەوە.
ئەم ئەنجامە دەیسەلمێنێت کە کۆنترۆڵی بایۆلۆجی چارەسەرێکی ژینگەدۆست و بەردەوامە و جێگرەوەیەکی کاریگەرە بۆ قڕکەرە کیمیاییە زیانبەخشەکان لە پاراستنی دارستان و باخەکاندا.