
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لە کۆنفرانسى شوێنەوار.
بەچاودێرى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بە ئامادەبوونى پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین و ژمارەیەک لە بەرپرسى حکومى و پەرلەمانتاران، بەشى شوێنەوارى کۆلیژى ئادابى زانکۆى سەلاحەددین سێیەمین کۆنفرانسى زانستى بەناونیشانى "شوێنەوار و کەلەپوورى کوردستان" سازکرا، لەسەرەتا خولەکێک وەستان بۆ مارشى نیشتمانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەپاشاندا پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین وتەیەکى پێشکەشکرد و تیایدا جەختى لەکەڵک وەرگرتن لە شوێنەوارەکان کردەوە و باسیشى لەوە کرد کە زانکۆى سەلاحەددین وەک پرسێک چەندین کۆنفرانسى زانستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى وەک چالاکییەکى بەردەوام لە زانکۆدا جێگەى خۆى گرتۆتەوە، ئەمڕۆش لەم کۆنفرانسە زانستیەدا بەهۆى توێژەران و خەمخۆرانى ئەم بوارە زۆرێک لەبابەتەکانى شوێنەوارى باسى لێوە دەکرێ، چونکە شوێنەوارەکانى کوردستان وەک هەموو بوارەکانى دیکەى کوردستان سوودێکى ئەوتۆیى دەبێ، دەتواندرێ وەک بوارى نەوت و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار سوودى هەبێ و هەموو رووگە مێژووییەکانى کۆنى کوردستان دەکرێ ببێتە جێگەى بایەخى گەشتیاران لەهەموو لایەکى دونیادا.
لەپاشاندا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتارێکى پێشکەشکرد و تیایدا جەختى لە نووسەران و پسپۆڕانى سەردەمى پێشوو کرد کە زۆر خۆیان ماندوو کردووە بۆ دەستنیشانکردن و گەڕان و توێژینەوە نووسین سەبارەت بەشوێنەوارەکانى کوردستان، باسیشى لەوە کرد کە دوژمنان زۆربەى شوێنەوارەکانى کوردستان خاپوور کرابوو تا جێ پەنجەى ئەو گەنجینە نەتەوەییە تێک بدەن، یاخود لەزۆربەى نووسینەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەو شوێنەوارانە موڵکى نەتەوەیى و کوردستان نییە، بۆیە لێرەدا پێویستە توێژەران زیاتر قووڵببنەوە لە شوێنەوارەکان تا مۆرکى نەتەوایەتى کوردستانى تیادا بێ.
هاوکات چەندین وتارى دیکە لەلایەن رێکخەرانى کۆنفرانسەکە خوێندرایەوە و هەموویان جەختیان لە پاراستنى شوێنەوارەکان کردەوە و بەباشیان زانى توێژینەوەى زیاتر لەم رووەوە ئەنجام بدرێ و بتواندرێ شوێنەوارەکانى کوردستان ببێتە جێگەیەکى گەشتیارى بۆ هەموو جیهان.
ئەوەى شیاوى باسە لەهۆڵى کۆچەر بیرکار لەسەنتەرى رۆشنبیرى سازکرا بۆ ماوەى دوو رۆژ، هاوکات ئەم کۆنفرانسەدا خۆى لە ١٣ پانێل دەنوێنێ و بەشداربووانیش جگە لەمامۆستایان و شوێنەوارناسانى هەرێمى کوردستان و عێراق، توێژەر و شوێنەوارناسى ١١ وڵاتى دیکە بەشدارى ئەم کۆنفرانسەیان کردووە.