
تۆماری گشتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له دیدی قوتابییان و ده‌رچووان
تۆماری گشتی یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌رده‌وام له خزمه‌تكردنی قوتابییان و دهرچوواندایه، له ئێستادا به‌شێكی زۆری كاره‌كان له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئهلكتڕۆنییه و كارئاسانی زۆری بۆ قوتابییان و ده‌رچووان كردووه.
له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه
چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كرد كه قوتابی و ده‌رچووی زانكۆن به‌م شێوازه باسیان له شێوازی خزمه‌تكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی و ستافه‌كه‌ی كرد.
محمد كه‌مال – ده‌رچووی به‌شی زمانی ئینگلیزی كۆلێژی زمان به‌م شێوازه باسی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی كرد، ئیش و كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وانه‌ی لێره كارده‌كه‌ن ڕێزی خه‌ڵك ده‌گرن و به‌زوویی كاره‌كان ڕایی ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی تر کە دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری بوو نه‌یویست ناوی بنووسین باسی له‌وه‌كرد، له‌وكاته‌وه‌ی هاتووم كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ گله‌ییه‌كم نییه.
پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن بڕوانامه‌ی بۆ كچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرته‌وه و باسی له‌وه‌كرد به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌ڕێكی ئیشه‌كانمان ده‌چێته پێشه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر