
تای خوێن بەربوون نیشانە و هۆکار و چۆنیەتی خۆپارێزی
تای خوێن بەربوون VIRAL HEMORRHAGIC FEVERS نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە و چەند جۆرێک لە ڤایرۆسەکان دەبنە هۆکاری تووشبوونی و گرنگترین و ترسناکترینیان ڤایرۆسی ئیبۆلایە ( بە ووتەی توێژەرانی زانکۆی THE JOHNS HOPKINS).
ئەم نەخۆشییە لە ئاژەڵ و مێرووەکان بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە مرۆڤ بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە و ماوەی 5 بۆ 12 ڕۆژ دەخایەنتێت بۆ گەشەکردنی.
نەخۆشی تای خوێن بەربوون پێنچ جۆری هەیە کە بریتین لە
1. DENGUE
2. EBOLA
3. LASSA
4. MARBURG
5. YELLOW FEVER
نیشانەکانی لە مرۆڤدا:
تایەکی زۆر، ڕشانەوە، سەرسووڕان، ئازاری ماسولکەکان، بێ هێزی، هیلاکی، لەهۆش چوون، ئازار و هەوکردنی جگەر، کێشەی هەناسەدان،ئازاری گورچیلەکان، بەربوونی خوێن لە ژێر پێست یان لە لووت و چاو و گوێیەکان لە کاتی تووشبوونی تووند
لە ئاژەڵدا هیچ نیشانەیەکی لێ دەرناکەوێت
هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە چوار جۆر ڤایرەسن کە ئەمانەن:
1. ARENAVIRUSES
2. FILOVIRUSES
3. BUNYAVIRUSES
4. FLAVIVIRUSES
ئەم ڤایرۆسانە تووشی مێروو و قرتێنەرەکان و شەمشەمە کوێرە دەبن و ئەمانیش تووشی مرۆڤی دەکەن لە ڕێگەی بەرکەوتنیان بۆ مرۆڤ یان پاشەڕۆیان یان گازکرتن و گەستنیان بەتایبەت مێش و گەنە یان قەراد هەروەها لە مرۆڤێکی تووشبوو بۆ یەکێکی تر دەگوازرێتەوە و مرۆڤ لەڕێگەی ئاژەڵی تووش بووشەوە تووشدەبێ
سەبارەت بە پێکووتەو چارەسەر تاکو
ئێستا نەپێکووتە و نە چارەسەری هەیە جگە لە هەنێ یارمەتیدانی پزیشکی نەبێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری نەخۆشەکان.
هۆکارەکانی تووش بوون:
*تێکەڵ بوون لەگەڵ کەسانی تووش بوو.
*سەربڕینی ئاژەڵی تووش بوو یان خواردنی گۆشتەکەی.
*کارکردن لە شوێنێک مشک و قرتێنەری لێ بێ.
*بەرکەوتی خوێنی تووش بوو یان هەر شلەمەنیەکی کەس یان ئاژەڵی تووش بوو.
*گەستنی مێش و مەگەزی تووش بوو بەم ڤایرەسە.
خۆپارێزی لەم نەخۆشیە:
خاوەن ئاژەڵەکان دەبێ ڕەچاوی ئەم حاڵەتانە بکەن:
*تەعقیم کردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵان بەشێوەیەکی بەردەوام.
*بەکارهێنانی دەسەکێش و کەمامە لەکاتی تێکەڵ بوون لەگەڵ ئاژەڵەکان و سەربڕینیان.
*شوشتنەوەی ئەو ئاژەڵانەی کە تووشی گەنە یان قەراد بوونەتەوە بە کەڕەستەی تایبەتی ڤێتینەری.
*دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی هەڕەمەکی ئاژەڵەکان.
*ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
بۆ ماڵان دەبێ ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێ:
*کڕینی گۆشت لەسەرچاوەی باوەڕپێکراو.
*کوڵانی گۆشت زۆر بەباشی.
*چەقۆی تایبەت بۆ گۆشت وردکردن دانرێ.
*دەستەکان زۆر بەجوانی بشۆردرێ لەدوای دەست لە گۆشتدان.
*شوشتنی چەقۆ و کەرەستە تایبەتەکان زۆر بەجوانی دوای بەکارهێنانیان.
*ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار لەکاتی هەر ڕووداوێک.
پ.د.یوسف بەرزنجی