
تاقیكردنەوەی دیاریکردنی ئاست بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێكەوتی ۲۹ ـی ٤ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز "پ.ی.د. شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "م.ی.شاخەوان صدیق رمضان" بەڕێوەبەرى سەنتەرى زمان و وەرگێڕان تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بۆ قوتابییانی دبلۆمی باڵای یەك ساڵی ئەکادیمی پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی لە هۆڵەکانی سەنتەری زمان و وەرگێڕان بەڕێوەچوو.
مەبەست لەم تاقیكردنەوەیە دیاریكردنی ئاست و بەشداربوونە لە خولەكانی زمانی ئینگلیزی وەك مەرجێك لە خوێندنی دبلۆمی باڵا .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.