
د.جەوهەر فەتاح یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و هەردوو یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و قوتابیان لەگەڵ جێگرى کونسڵى ئەڵمانیا لە هەولێر لە ئاهەنگى دەیەمین ساڵیادى پرۆگرامى MEGI
بەئامادەبوونى د.جەوهەر فەتاح یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و هەردوو یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و قوتابیان، جێگرى کونسڵى ئەڵمانیا لەهەولێر و ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان ئاهەنگى دەیەمین ساڵیادى پرۆگرامى هاوبەشى MEGI لەنێوان بەشى ئەندازیارى میکانیک-کۆلیژى ئەندازیارى زانکۆى سەلاحەددین و بەشى میکانیک – زانکۆى فرایبێرگى ئەڵمانى سازدرا.
سەرەتا د.جەوهەر فەتاح وتاری سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددینى خوێندەوە و تیایدا جەختى لەهەماهەنگى هەردوو هەردوو زانکۆ کردەوە کە وەک پردێکى پەیوەندى لەنێوان هەردوو زانکۆدا وەچەرخانێکى گرنگى بەتایبەت لەبوارى ئەندازیارى بەخۆیەوە بینیووە، لەپاشاندا لەلایەن جێگرى کونسڵى ئەڵمانیا لەهەولێر وتارێک پێشکەشکرا و تیایدا باسى لەوە هەنگاوانە کرد کە تیایدا لەزۆر رووە جگە لەهەر دوو زانکۆ، کونسلگەریش هەماهەنگ بووە لەبوارى بەرەو پێشبردنى زانست، هاوکات راگرى کۆلیژى ئەندازیارى سەبارەت بەو بۆنەیە خۆشحاڵى خۆى دەربڕى و موژدەى ئەوەشى خستە روو کە پەیوەندییەکانى هەردوو بەشى میکانیک زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆى فرایبیرگى ئەڵمانیا درێژ کرایەوە.
لەپاش رێوڕەسمە تاقیگەى پشکنیى ئۆتۆمبێل بەپێى سیستەمى جیهانى کرایەوە، مەبەستیش لەکردنەوەى ئەو تاقیگەیە تاقیکردنەوەى ئۆتۆمبێلێکە تابزاندرى چ بەشێکى تێکچووە، هەروا تاقیگەکە هۆیەکە بۆ فێربوونى قوتابیان تا لەداهاتوودا بتواندرى وەک هەلێکى کار بەدەستى بێنن.