
به ئاماده‌بوونى د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكى زانكۆ به‌وه‌كاله‌ت، د.مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى، هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانى حزبى و حكومى، له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆى سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر سێیه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى زمانى و ئه‌ده‌بى كوردى و فارسى و په‌یوه‌ندییه كاریگه‌رییه‌كان سازكرا، ده‌ستپێك بهسروودى ئه‌ى ره‌قیب و له‌پاشاندا د.عاتف فه‌رهادى راگرى كۆلیژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وتارێكى پێشكه‌شكرد تیایدا باسى له‌سه‌رجه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كۆلیژى زمانى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كۆنفرانسى ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كى نوێ و به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانكۆی زاهراى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌به‌سترێ، له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌هۆى توێژینه‌وه‌كان هه‌موو په‌یوه‌ندى و كاریگه‌رییه‌كانى هه‌ردوو زمانى كوردى و فارسى ده‌خرێته روو، ئه‌مه‌و له‌م كۆنفرانسه‌دا زیاتر له 80 توێژینه‌وه له‌لایه‌ن توێژه‌رانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ لێژنه‌ى زانستى كۆنفرانس نێردراون، هاوكات تویژینه‌وه‌كانى تویژهرانى وڵاتانى ئێران و توركیا، دواى هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن لێژنه‌ى زانستى و كهسانىى پیسپۆڕ 41 توێژینه‌وه په‌سه‌ندكراون كه له‌لایه‌ن 57 توێژه‌ره‌وه نووسراون.
هه‌ر له‌وێدا د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكى زانكۆ به‌وه‌كاله‌ت وتارێك پێشكه‌شكرا دواى به‌خێرهێنانى میوانان گرنگى ئه‌و كۆنفرانسه‌ى له‌چه‌ند خاڵێكدا چڕكردوه وه‌ك په‌یوه‌ندى و كاریگه‌رى زمانى كوردى و فارسى، كه له‌رووى جوگرافیهوهش لێك نزیكن خسته روو. له‌پاشاندا له‌لایه‌ن وتارى سه‌رۆكى زانكۆى زه‌هرا پێشكه‌شكرا، هاوكات پ.د.سه‌باح ره‌شید قسه‌كه‌رى كۆنفرانس وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا باسى له‌یه‌ك نه‌ژاردى زمانى كوردى و فارسى كرد وجهختیشى كرده‌وه له‌ژێر سایه‌ى چه‌ترى كاریگه‌رى و په‌یوه‌ندى و سوود وه‌رگرتن له‌یه‌كترى ماونه‌ته‌وه شیعر و شاعیرانى كلاسیكیش گه‌واهیده‌رى ئه‌و راستییه‌ن.
شیاوى باسه ئه‌م كۆنفرانسه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و 41 توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێ، 27 توێژینه‌وه‌ى تاك و 11 توێژینه‌وه‌ى دوو توێژه‌رى و 3 توێژینه‌وه‌ى سێ توێژه‌رى، هاوكات هه‌موو توێژینه‌وه‌كان له (11) پانێل توێژینه‌وه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ