
سێیەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیاریی و تەکنۆلۆجیای داهێنەرانە" بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳٠ـی ۱٠ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی" پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق" بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و " پ.د.حسێن سەعدی " سەرۆکی زانکۆ بەوەکالەت و " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاستی و خوێندنی باڵا و " پ.د.فرهاد عەلی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و " پ.د.شکر قەرەنی" ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و " پ.د.ابراهیم حمەڕەش" سەرۆکی کۆنفڕانس " و عەبدولسەلام مەدەنی " و سەرۆبەش و مامۆستایان سێیەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیاریی و تەکنۆلۆجیای داهێنەرانە" بەڕێوەچوو، لەسەرەتای کۆنفڕاسەکە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لە گرنگی و کاریگەری تەکنەلۆجیا لەسەر کاری ئەندازیاری کرد و ڕۆڵی پسپۆڕانی ئەم بوارەی بۆ پێشخستنی ئەندازیاری بەگرنگ وەسفکرد.
لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێکی تردا باسی لە ڕۆڵی کۆلێژی ئەندازیاری و مامۆستایان کرد کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەردەمی کار بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار دەکەن
هەروەها گووتی پێویستە پەرە بە پەیوەندییەکانی کۆلێژی ئەندازیاری و کەرتی تایبەت بدرێت بۆئەوەی بتوانرێت زۆرترین خزمەت بە قوتابییان و دەرچووان بکرێت و زۆرترین دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێندرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێکی تری گوتارەکەیدا بەهەموو شێوازێک پشتگیری خۆیی و وەزراەتی خوێندنی باڵای بۆ ئەم جۆرە کۆنفڕانسە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک و ئەندامان و ڕێکخەرانی کۆنفڕانس خواست.
ئەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژی دووەم کۆڕبەندی لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی بەڕێوەدەچێت و ڕۆڵی تەلارسازە ناوەخۆییەکان دیاری دەکرێت.