ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳٠ـی ٤ـی ۲٠۲٥ بە سەرپەرشتی "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.ی.د.مزگین چالی " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و " م.احمد عبدالفتاح عبدالرزاق" بەڕێوەبەی ئایتی و شاندێک گفتوگۆ لەسەر تەواوبوونی سیستمی ئەلکتڕۆنی کتێبخانەی زانکۆی سەلاحەدین کرا.
جێگای ئاماژەپێدانە سەرجەم بەشەکانی ئەم سیستەمە تاقیکرایەوە و بەشێوازێکی ورد و ئەکادیمی لەلایەن سەنتەری ئایتی دروستکراوە.
لەماوەی داهاتوو میکانیزمێک بۆ تۆمارکردنی کتێب و توێژینەوەکانی زانکۆی سەلاحەدین لەم سیستەمە دادەنرێت