ڕێککەوتی ٧ـی ١ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.فەرهاف عەلی “ یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ پ.د.سمیر جودت بیلال” بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و “ م.عەلی محی ا‌لدین” بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر و مامۆستاسیمپۆزیۆمی توندوتیژی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و په‌یوه‌ندی به خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئهلكتڕۆنییهكان بەڕێوەچوو
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەکە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین ئامێره ئهلكتڕۆنییهكان دوو دیویان هه‌یه و له‌پاڵ دیوه باشه‌كه‌ی به‌داخه‌وه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر به‌شێوازێكی خراپ و ناپه‌سه‌ند به‌كاری ده‌هێنن و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری دروستبوونی توندوتیژی.
ئه‌م خراپ به‌كارهێنانه له ئێستاد بۆته دیارده‌یه‌كی باو و بۆته چه‌كێكی ترسناك به‌ده‌ست هه‌ندێك كه‌سی نابه‌رپرس.
به‌داخه‌وه خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پڕۆگرامه زیره‌كه‌كان له نێوچینی قوتابییانی زانكۆش هه‌یه و ئه‌وانیش به‌شێكن له‌م توندوتیژیه.
ئێمه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ڕێگه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابییان و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆی ئه‌كادیمی كارمان له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی و پێگه‌یاندنی قوتابییان كردووه.
ئێمه له نزیكه‌وه ئاگاداری چاوكراوه‌یی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی كوردستانین و خۆشحاڵین كه ده‌بینین شه‌و و ڕۆژ كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م مه‌ترسیه ده‌كه‌ن و ده‌ستێكی باڵایان له گرتن و ئاشراكردنی ئه‌م باند و گروپانه هه‌یه كه بونه‌ته هۆكاری توندوتیژی له‌كۆمه‌ڵگه.
له كارنامه‌ی ئه‌م سیمپۆزیۆمه بینیم كه‌سی ئه‌كادیمی و پسپۆڕ بۆ قسه‌كرن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كۆنفڕانسه بانگهێشتكراون، بۆیه زۆر ناچمه ناو قوڵایی بابه‌ته‌كه و بۆ قسه‌كه‌ر و پانێڵیستهكهان جێی ده‌هێڵم.
لە درێژەی ئەم سیمپۆزیۆمە دوو پانێڵ بەڕێوەچوو.
توندوتیژی لە ناوەندەکانی خوێندن (زانکۆکان)
بەڕێوەبەری پانێڵ: م.ی. ئاڤان فارس احمد (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین - كۆلێژی ئاداب)
پ.د. جوان اسماعیل بکر : پانێلیست
پسپۆڕی (دەروونزانی کۆمەڵایەتی) (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین - كۆلێژی ئاداب).
بابەت: ڕەفتاری توندوتیژی لە ناو زانکۆ (ناسین، جۆرەکان، لێکەوتەکان و کاریگەرییەکان)
عەقیدی پۆلیس سەفین طاهر محمدامین: پانێلیست
(بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر).
بابەت: ڕۆڵی دامەزراوەکان لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
د. ژیلوان محمد معروف: پانێلیست
پسپۆڕی (پەروەردەی تایبەت) (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین - كۆلێژی پەروەردە).
بابەت: ڕۆڵی زانکۆ لە هۆشیارکردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی
خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان
بەڕێوەبەری پانێڵ: م.ی. شەرمین وەلی علی (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین - كۆلێژی ئاداب)
پ.ی.د. هێمن میرانی: پانێلیست
پسپۆڕی (زانستە سیاسییەکان) (بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ).
بابەت: سیاسەت و ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
د. هێڤی حسن رمضان: پانێلست
پسپۆڕی (یاسا) (مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین - كۆلێژی یاسا).
بابەت: ڕەهەندە یاساییەکانی خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا
پەیڕەو ئەنوەر سعید: پانێلیست
(لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر).
بابەت: داتا، ئامار و ڕاسپاردەکان