لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، بەچاودێری بەرێز (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر موسی محمد خدر) راگری کۆلێژی ئاداب
لێژنەی رۆشنبیری كۆلێژی ئاداب سیمپۆزیۆمێک ڕێکدەخات بە ناوونیشانی:
” توندوتیژی دژی ئافرەتان لەنێوان ئاڵنگاری وئاسۆی پاراستندا"
سێ شەممە-رێکەوتی /2025 / 12/2 کاتژمێر(11:30-10)ى بەیانی
شوێن:هۆڵی فەرهادی-كۆلێژی ئاداب
ئەم بەرێزانە تێیدا بەشدارن
- زیبا تەها شاهین
سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بابەتێک دەربارەیجیاکاری ڕەگەزی لە خێزاندا و ڕۆڵی لە پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ئافرەت. پێشکەش دەکات.
- بەرێز: ئاری ڕەفیق :
قوتابی دکتۆرا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەووی توندوتیژی لە وەزارەتی ناوخۆ، بابەتێک دەربارەی توندوتیژی هێمایی و پارادایمەکانی لەڕوانگەی پییەر بۆردیۆ وە. پێشکەش دەکات.
- مامۆستای یاریدەدەر بەرێز: حەسەن وەیسی
كۆلێژی ئاداب بەشی کاری کۆمەڵایەتی، بابەتێکدەربارەی چیرۆکی کوشتن، وەک هەڵبژاردنێکی ئەخلاقی لە بارودۆخێکی سەختدا و چۆنییەتیهەڵسوکەوتی مرۆڤ لە بارودۆخە نالەبارەکاندا. پێشکەش دەکات.
سیمپۆزیۆمێکە لەلایەن
د. چنار نامق سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیریبەڕێوەدەبرێت