ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٣ـی ١ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.فەرهاد عەلی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و “ م.هەژار عوسمان “ کارگێری لقی دوو و ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی "کاریگەری میدیا لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دەروونی هەرێمی کوردستان” بەڕێوەچوو. لە سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی زانکۆی سەڵاحەدین و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگەوە ڕێکخرابوو.
لەم سیمپۆزیۆمە دوو پانێڵ بۆ قسەکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی کاری میدییا بەڕێوەچوو:
پانێڵی یەکەم:
١- (د.سمیە سامی حسن) پسپۆری دەروونزانی کۆمەڵایەتی-زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر (بەڕێوەبەری پانێڵ).
٢- (نەرمین سندی) راوێژکار لە ئەنجومونی وەزیران.
٣- بەڕێز (ئازاد حەمەدەمین) نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.
٤- (نیان ئەحمەد محەمەد) جێگری بەرێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
٥- (پ.ی.د. هاوژین عمر محمد) سەرۆکی دەزگای روئا و مامۆستا لەبەشی ڕاگەیاندن.
پانێڵی دووەم: ڕۆڵی میدیا لە پاراستنی ئاسایشی دەروونی و کۆمەڵایەتی
بەشداربووان:
١ــ (م. شەرمین وەلی عەلی) کۆمەڵناس مامۆستای زانکۆ-سەڵاحەدین( بەرێوەبەری پانێڵ )
٢- (مامۆستا مەلا محمد زراري) ماموستاي ئاييني
٣- (سلێمان محسن سندی) بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.
٤ (هەورامان عەلی تۆفیق) نووسەرو ڕۆژنامەنووس ـ لە ئەڵمانیاوە بە سکایپ