
ئهمڕۆ ڕێككهوتی ۲٠ ـی ۱ ـی ۲٠۲٥ به ئامادهبوونی " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و "پ.ی.د.كامهران یونس محمدئهمین " سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین و " پ.د.عبدالقادر نەقشبەندی "سەرۆکی زانکۆی لبنانی فەڕەنسی و " د،ئامانج برادۆستی بهرپرسی ناوچهی زانكۆ و پ.ی.د.شهریف مولود شهریف یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستیی و خوێندنی باڵاو پ.د.هیوا ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییهكان و سهرۆك بهش و مامۆستایان و قوتابییان بهڕێوهچوو.
سیمپۆزیەمی (گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی: بەردەوامبوون یاخود وەرچەرخان لە سیاسەتی دەرەوە) بهڕێوهدهچێت.
سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژیی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوە و دیراساتی ستراتیژیی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئهم سیمپۆزیهمه
ههبوونی چالاكی لەم جۆرە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان، سەرباری ئەوەی سوود و گرنگییەکی بەرچاوی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ڕانکینگی زانکۆ، لەگەڵ ئەوەشدا چالاکییەکی لەم جۆرە دەتوانێت یارمەتی دروستکەرانی بڕیار لە هەرێمی کوردستان بدات، بۆ خوێندنەوەی واقیعیانە تری ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەکان، لە پێناو داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژییەتێکی تەندروست.
لەم سیمپۆزیەمە دوو پانێل بەڕێوەچوو
پانێڵی یەکەم
(ڕوانگەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)
بەڕێوهبهری پانێل: بەڕێز د. محمد محمود صالح
پانێڵیستەکان:
(پ. ی. د. عمر نورەدینی): دۆکترینی دۆناڵد ترەمپ بۆ سیاسەتی دەرەوە بەگشتی و، بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی
(پ. ی. د. عمران عمر علي): ستراتیژیەتی ئەمریکا بەرامبەر شەری غەزە و لێکەوتەکانی
بەڕێز (پ. ی. د. پەرویز رەحیم قادر): سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەر ئێران: گۆڕانکاری و بەردەوامی
پانێڵی دووەم (لێکەوتەکانی گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر عێراق، هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان)
بەڕێوهبهری پانێل: بەڕێز م. ئەحمەد بابەکر ئەحمەد
(فەلاح مستەفا): ڕوانگەی هەرێمی کوردستان بۆ ئیدارەی دووەمی دۆناڵد ترەمپ
(پ. ی. د. زوبیر رەسول): ڕۆژئاوای کوردستان لە نێوان ترەمپ و ئەردۆگاندا؟
(م. رابهر تەڵعهت): گەڕانەوەی ترەمپ، ئەولەویاتی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر عێراق و هەرێمی کوردستان