
سێ قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر ، له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه توانییان خه‌ڵاتی ته‌كنه‌لۆژیای ڕاگه‌یاندن بۆ ساڵی ٢٠٢٢بهدهستهێنا.
تیمێك له قوتابییانی به‌شی پڕۆگرامسازی و ئینفۆرماتیكس، له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداریان له پێشبڕكێی هه‌واوی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای ڕاگه‌یاندن كرد بۆ ساڵی ٢٠٢٢و له ئاكامدا توانییان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن.
شایه‌نی باسكردنه قوتابییان ( رویده لۆقا حنا، نیاز عرفان مصطفی، ستیڤن صلیوا متی) به‌سه‌رپه‌رشتی ( م.سلڤا حكمت متی، د.مؤید یوسف بطرس) و به پشتیوانی ( د.ماردین عبدالله انور – سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای هه‌واوی زانكۆی سهلاحهدن- ئه‌م پێشبڕكێیهیان ئه‌نجامداوه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.