
سێ قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له پێشبڕكێی جیهانی ICT پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
به‌رواری ١٨ ی ٦ ی ٢٠٢٢بهبهشداری ( ٨٥– هه‌شتا و پێنج) وڵات، پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی ICT – هه‌واوی به‌ڕێوه‌چوو، له‌م پێشبڕكییه 3 قوتابی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر به ناوه‌كانی ( أیمن یوسف حمهصادق، محمد برهان احمد، احمد محمد ) به‌سه‌رپه‌رشتی ( د.ماردین عبدالله انور)، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شدار بوون و توانیان پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست بهێنن.
له پێشبڕكێی ICT – هه‌واوی ( ١٥٠٠٠٠- سه‌د و په‌نجا هه‌زار قوتابی) له ( ٢٠٠٠- دوو هه‌زار) زانكۆ و په‌یمانگا له‌سه‌رانسه‌ری ( ٨٥- هه‌شتا و پێنج) وڵات به‌شداریان تێیدا كرد.
ئامانج له‌م پێشبڕكییه، برتییه له دروستكردین سه‌كۆیه‌ك بۆ قوتابییانی زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و ئه‌كادیمی پێشبڕكێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانیاری و لێهاتوویان له بواری ICT به‌رزبكه‌نه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.