
(۳) مامۆستای زانکۆکانى سەلاحەدین بڕوانامەى نێودەوڵەتیان لە زانکۆى (HAMK) ى فینلاند بەدەستهێنا
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۸ ی ۷ ی ۲٠۲٤ بە چاودێری و ئامادەبونى د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بەڕێوەبەری سێنتەری پێداگۆجی زانکۆی سەلاحەدین رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچونی خولی سێهەمی بەشداربوانی ڕاهێنانی پێداگۆجی لەگەڵ زانکۆی (HAMK)ى فينلەندی بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەپێدانە لەچوارچێوەی ئەم ڕێوڕەسمە پانێڵێک بەڕێوەچوو و " د.وەلا غازی دزەیی" بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی سەلاحەدین وەک پانێڵست بەشداربوو و لەگەڵ ئەوەشدا ۳ مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین بڕاوانامەیان لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێدرا.
مامۆستایان بریتی بوون لە:
د.سمير جودت بلال
د.ديار صلاح الدين علي
م.ى.يوسف نجاة عولا