
شێوازو میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی لە سیمینارێکی نێودەوڵەتیدا
لەمیانی چالاکییەکانی شاندی زانکۆی سەڵاحەدین لة نيوان 28/3/2022 تاوةكوو 2/4/2022 (د.سيروان کریم عیسا و د.ريبوار عمر حسن و م. هەردةوان محمود کاکە شێخ و م. هاژە کۆسرەت مجید) و لەچوارچێوەی کارنامەکە، دوێنێ 29/3/2022لە ئۆفیسی ئیراسمۆس پڵەس/ زانكوَى ئون دةكوز مايس/سامسون-توركيا لەلایەن خاتوو بەتوول سیمینارێک دەربارەی پرۆژەی ئیراسمۆس پڵەس و زانیاری گشتی دەربارەی زانکۆی ئۆن دۆکۆزمایس پێشکەشی بەشداربووان کراو، ئاڵۆگۆڕی زانیاری کرا دەربارەی شێوازو میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی لەزانکۆی ناوبراودا.
ئەمڕۆش 30/3/2022 شاندی زانکۆی سەڵاحەدین سەردانی فاکەڵتی ئابووری و زانستەسیاسیەکانیان کردووبەشداری وانەیەکی خوێندنی باڵا/دکتۆرایان کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی میکانیزمی خوێندن و شێوازی ئەسێسمێنت بۆ قوتابیانیانی دکتۆرا لەزانکۆی ئۆن دۆکۆزمایس/سامسون-توركيا.