
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی زانستە ئیسلامییەکان و تەکنەلۆجیا لە غازی عنتاب واژۆ كرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٥ ی ٦ ی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.عصام خلیل به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازی له پ.د.شێخ موس ده‌میر سه‌رۆكی زانكۆی زانستەئیسلامییەکان و تەکنەلۆجیا "
Islam science and technology university " غازی عنتاب و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به گه‌رمی پێشوازی له سه‌رۆكی زانكۆی غازی عنتاب كرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له زانكۆی سه‌لاحه‌دین په‌یوه‌ندییه‌كی باشی زانستی و ئه‌كادیمیمان له‌گه‌ل زانكۆكانی توركیا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد گوتی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین گرنگییه‌كی زۆر به‌بازاری كار ده‌دات و به‌رده‌وام له هه‌وڵی فروانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له نێوان زانكۆ و كۆمپانیاكان ده‌دات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی زانستە ئیسلامییەکان و تەکنەلۆجیا لە غازی عنتاب خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م پێشوازییه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م یاداشتنامه زانستییه هه‌نگاوێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی زانستە ئیسلامییەکان و تەکنەلۆجیا لە غازی عنتاب كار بۆ خزمه‌تكردنی قوتابییان و مامۆستایان بكه‌ین و له داهاتوو پڕۆگرامی ئاڵۆ گۆڕی بۆ قوتابییان و مامۆستایان بخه‌ینه به‌رنامه‌ی كار بۆ ئاشنابوونی زیاتر له نێوان ستافی هه‌ردوو زانكۆ.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.