
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌تاتۆرك واژۆ كرد
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌تاتۆرك خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م پێشوازییه ده‌ربڕی و باسی له زانكۆی ئه‌تاتورك و مێژووی دروستبوون و كۆلێژ و به‌شه‌كان كرد، هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م یاداشتنامه زانستییه هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی ئه‌تاتورك كار بۆ خزمه‌تكردنی قوتابییان و مامۆستایان بكه‌ین و له داهاتوو پڕۆگرامی ئاڵۆ گۆڕی بۆ قوتابییان و مامۆستایان بخه‌ینه به‌رنامه‌ی كار بۆ ئاشنابوونی زیاتر له نێوان ستافی هه‌ردوو زانكۆ.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌تاتورك كرد و گوتی ٥٠ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌مان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ۱٥ سه‌نته‌ری تر هه‌ن كه پاڵپشتی له سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه ده‌كه‌ن و خۆشحاڵ ده‌بین به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌تاتورك بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش بنووسن و كاری هه‌ماهه‌نگی و ده‌سته‌جه‌معی بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر