
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین یاداشتنامەی لێکتێگەیتشتن لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەڵمانی ForumZFD واژۆ كرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۳٠ ی ٤ ی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د. شه‌ریف مولود شه‌ریف" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "م.حسێن ئه‌حمه‌د " به‌ڕێوه‌به‌ری CDC و "د.شاڵاو عبدالخالق محمد" سەرۆکی لیژنەی باڵای ڕاوێژکاری زانکۆ پێشوازیان له شاندێكی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەڵمانی ForumZFD بۆ مه‌به‌ستی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.
واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە بۆ کاری هاوبەشە لە بواری بونیادنانی ئاشتی و ڕەتکردنەوەی ململانێ و بەریەککەوتن، یەکترقبووڵکردن جێگرەوەی توندوتیژی و بەیەکەوە ژیان، جێگای ئاماژەپێدانە ForumZFD لە جیهاندا لە ۲٥ وڵات چالاکی جۆراوجۆری لەسەر بنیاتنانی ئاشتی هەیە.
له‌سه‌رتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له مێژووی زانكۆ و كۆلێژ و به‌شه‌كان كرد، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا باسی له هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا کرد .
شایەنی باسە لە ئاییندەیەکی نزیک دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێتەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە کۆرسی جیا جیا.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ـ هەولێر