
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی دهۆك واژۆكرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱٥ـی ۸ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی دارایی و "پ.د.شه‌ریف مولود" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و و "د.عصام خلیل " به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی له "پ.د.ڕاندال ڕۆدیس "سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی دهۆك و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌گه‌رمی پێشوازی و به‌خێرهێنانی لێ‌كردن و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه باسی له مێژووی دروستبوون و ژماره‌ی كۆلێژ و به‌شه‌كان و سهرنتهرهكانی زانكۆ كرد و ئاماده‌یی زانكۆی سهلاحەدینی بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی و هه‌ماهه‌نگی كارگێڕی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئه‌مریكی دهۆك نیشاندا.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی دهۆك دڵخۆشی خۆی و تیمه‌كه‌ی به‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ربڕی و ئاماژه‌یی خۆیانی نیشاندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی و هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری زانستی جۆراوجۆر له داهاتوودا.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.