
هه‌موو ساڵێك به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌رمینیاوه، دیدارێكی فراوان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری جیهان رێكده‌خه‌ن به‌ناوی دیداری ئاورۆرا ( Aurora Forum)، تێیدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان چه‌ندین
كه‌سایه‌تی كه رۆڵی سه‌ركردایه‌تیان بینیوه له خزمه‌تكردنی مرۆیی له ووڵاتی خۆیان و سه‌ركردایه‌تی گۆرانكاری ووڵاته‌كانیان كردووه، ئه‌م كه‌سایه‌تیانه وه‌ك باڵیۆزی نیه‌تپاكی به‌شداری له دیداره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی وه‌ك تاكه كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌شداری له‌م دیداره‌دا كرد وه‌ك باڵیۆزی كاری باش.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو و له سه‌رجه‌م چالاكیه‌كاندا به‌شداریه‌كی كارای هه‌بوو. هه‌ر له میانه‌ی چالاكیه‌كاندا دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی چه‌ندین دیداری پر بایه‌خی له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی دیداری ئاورۆرا و كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كان ئه‌نجامدا، بۆ زیاتر ئاشنا بوون به ئه‌زموونی ووڵاتانله پێشكه‌وتن و خستنه‌رووی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ى رابردوو به‌خۆیه‌وه بینیوه. هه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی دیاری تایبه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی به‌خشیه رێكخه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دیداره كه پێكهاتبوون له به‌رێزان (روبن ڤاردانیان، ڤارتان گریگۆریان، نۆوبهر ئافیین).
دیداری ئاورۆرا دیدارێكه له‌سه‌رتاسه‌ری هاوشێوه‌ی نییه، كه ئامانج لێی به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستی ئه‌و كارانه‌یه كه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌كات، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئاستهگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی لۆكاڵی هه‌ڵبگرێت. دیداری ئاورۆرا چه‌ندین چالاكی و گفتوگۆی جدی له‌خۆی ده‌گرێت كه سه‌ركرده هزریه‌كان و دروستكه‌رانی گۆرانكاری له سه‌رتاپای جیهان كۆده‌بنه‌وه و زانست و دیدگا و بۆچوونیان ده‌گۆرنه‌وه، كه ده‌كرێ چه‌ندین گۆرانكاری پراكیتیكی به‌دوای خۆیدا بهێنێت. ئه‌م دیداره له ئۆكتۆبه‌ری 2019 له وڵاتی ئه‌رمینیا به‌رێوه‌چوو.
له‌م دیداره‌ى ئه‌م ساڵدا 157 سه‌ركرده‌ی جیهانی له سێكته‌ری سیاسی و ئه‌كادیمی و كارگێری بوونه باڵیۆزی نیه‌تپاكی له‌م دیداره‌دا. ئه‌مه تۆرێكی هه‌مه‌جۆره له‌و سه‌ركردانه‌ی كه هاوبه‌شن له پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگه جیهانیانه‌ی رووبه‌رووی نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو ده‌بێته‌وه. ئه‌م باڵیۆزانه له 39 وڵاتی جیاوازهوههاتوون و له‌م دیداره‌دا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌و له میانهىی چالاكیه‌كانیدا گه‌نگه‌شه‌ی چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به مرۆڤایه‌تی، ته‌ندروست، ته‌كنه‌لۆژیا، خوێندن، هونه‌ر، هه‌روه‌ها ژینگه ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌ركردانه له 17 بواری جیادا له ووڵاته‌كانی خۆیان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیان كردووه.