
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی ئەکادیمیای فرۆكه‌وانی شاهانه‌ی ئوردنی كرد.
ڕێككهوتی ١٦ ی ٦ ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمد ئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به یاوه‌ری "پ.د.حسێن سه‌عد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و "د.عائد عكاب مرع سه‌رۆكی به‌شی فڕۆكه‌وانی و" م.سۆران عه‌بدوڵلا" به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی زانكۆ و "ده‌وه‌ن دلێر"نوێنه‌ری قوتابییان بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له بارودۆخ و ڕه‌وشی قوتابییانی به‌شی فرۆكه‌وانی سه‌ردانی ئەکادیمیای فرۆكه‌وانی شاهانه‌ی ئوردنی كرد.
له‌م سه‌ردانه فه‌رمییه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له نزیكه‌وه چاوی به سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی شاهانەی ئوردنی كه‌وت و دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌كادیمی و زانستی قوتابییانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
جێگای ئاماژه‌پێدانه به‌شی فڕۆكه‌وانی ماوه‌ی 3 ساڵه له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین كراوه‌ته‌وه و قوتابی وه‌رده‌گرێت، قوتابی دوو ساڵی یه‌كه‌می له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ به‌شه تیۆرییه‌كان ده‌خوێنێت و له ساڵانی تر و له قۆناغی سێ و چوار ده‌چن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی شاهانه‌ی ئوردنی بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن و زیاتریش وانه پڕاكتیكییه‌كان ده‌خوێنن.
ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و شاندی یاوه‌ری بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون بوو له ڕه‌وشی قوتابییان، چونكه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین قوتابی سه‌نته‌ری خزمهتكردنهو ده‌بێت هه‌موو ستافی كارگێڕی و ئه‌كادیمی به‌په‌رۆشبن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی قوتابییان.
شایه‌نی باسكردنه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دیاری پێشكه‌ش به قوتابییان كرد، له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه ئه‌كادیمییه‌ی له ماوه‌ی ده‌ستكردن به خوێندنی پڕاكتیكی به‌ده‌ستیان هێناو .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.