
سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێشوازى له‌شاندێكى زانكۆى ئه‌مریكى له‌به‌یروت كرد
پ.د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین پێشوازى له‌شاندێكى زانكۆى ئه‌مریكى له‌به‌یروت كرد، كه پێكهاتبوو له پ.د.ژاڵه مه‌خزوومى و د.نه‌جمه فیكى، له سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌كى مێژوویى سه‌باره‌ت به‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین و شارى هه‌ولێر پێشكه‌شكرد و جه‌ختى له‌و چالاكییانه كرده‌وه كه پێویستن بۆ ئه‌مڕۆى زانكۆ و چۆنیه‌تى به‌ره‌و پێشچوونى ئاستى زانستى له‌زانكۆدا، له‌پاشاندا باسى پرۆژه‌ى هاوبه‌شى نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ئه‌مریكى له‌به‌یرووت و زانكۆى USLى به‌ریتانى، ئه‌مه‌و هه‌ر سێ زانكۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به میرات و شوێنه‌وارى شارستانیه‌ت ئه‌و كاریگهریانهى كاتێك ئاواره‌كان روو له‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا پرسیارى ئه‌وه ده‌كرێ ئایا هاتنى ئه‌و ئاوارانه ده‌بێته هۆى گۆڕانكارى ئه‌و میرات و شوێنه‌وارانه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاوارانه‌ى له‌دواى شه‌ڕ روو له‌شوێنه‌كانى دیكه ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌نێوه‌ندى ئه‌و دانیشتنه‌دا باس له‌چه‌ندین پرۆژه كرا تا له‌داهاتوودا چه‌ندین كار و چالاكى به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م دانیشتنه‌دا د.سه‌لاحه‌دین یاسین باپیر سه‌رۆكى به‌شى ته‌لارسازى ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه بوو.