
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆ كرد.
ڕێككهوتی ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٣ له دیوانی سه‌رۆكایەتی زانكۆ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "د.عیصام خه‌لیل" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی له ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆ كرد، كه پێهاتبوون له قوتابییانی كۆلێژه‌كانی زانست، زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان، به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری.
ئه‌م قوتابییانه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی Prospects for peace through education in Iraq(DAAD) organization سوودمه‌ندبوون له سكۆلهرشیپی دادی ئه‌ڵمانی كه پێكاتبوون له ١٦ قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ له په‌یوه‌ندی به‌رده‌ومه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ساڵانی داهاتوو قوتابی زیاتر و له كۆلێژی تر له‌م پڕۆژه‌یه سوودمهندبن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.