
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی كرد
له دیوانى سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی (سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین) پێشوازی له بروس والكه‌ر (سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی) كرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی زانستی و ئه‌كادیمی و كاری هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وێرای خۆشحاڵی به‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆ، كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ شاندی میوان باس كرد، تێیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستی هێناوه به تایبه‌ت له ریزبه‌ندیه جیهانه‌كاندا. سه‌رۆكی زانكۆ له‌میانه‌ى وته‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پرۆگرام و په‌یوه‌ندیه زانستی و ئه‌كادیمیانه‌ی كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ ووڵاتان و زانكۆ و ناوه‌نده زانستیه پێشكه‌وتووه‌كان هه‌یه‌تی كه خۆی له زیاتر له 12 پرۆگرامی ئیراسمۆس و چه‌ندین پرۆگرامی هاوشێوه ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌م پرۆگرام و په‌یوه‌ندیانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خزمه‌تێكی زۆری به ره‌وتی خوێندن و فێركردن كردووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
پاشان سه‌رۆكی زانكۆ باسی له پرۆگرامی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد له‌بواری خوێندنی باڵادا، كه پلانی زانكۆ بۆ داهاتوو دابین كردنی 450 كورسی بۆ خوێندنی دكتۆرا و 800 كورسی بۆ خوێندنی ماسته‌ر و 100 كورسیش بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵایه له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كانی خوێندنی زانكۆیی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا بروس والكه‌ر (سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی) خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌و پێشوازیه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین لێیكراوه، پاشان تیشكی خسته سه‌ر پێگه و گرنگی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ سێكته‌ری خوێندنی زانكۆیی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد كه توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌كی نمونه‌ییدا ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه به‌رچاوه به‌خۆیه‌وه ببینێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه. له‌میانه‌ی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی باسی له سیسته‌می خوێندن كرد له زانكۆكه‌یان كه به زمانی ئینگلیزیه و پێكهاته و ئامانجه‌كانی زانكۆی ئه‌مریكی روونكرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له چه‌ندین پرۆگرامی هاوبه‌ش كرا كه له داهاتووداههردوو زانكۆ به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامی بده‌ن بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به خوێندن و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی زانكۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كتر.