
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له شاندێكی زانكۆی دیجله كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی ١٨ی ٦ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "د.عیصام خلیل " به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و "پ.د.نەبیل عادل"بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و شاندێك له مامۆستایان پێشوازی له "ئه‌حمه‌د تانیلدز" سه‌رۆكی زانكۆی دیجله و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له سه‌ره‌تادا "د. ئه‌حمه‌د تانیلدز " سه‌رۆكی زانكۆی دیجله باسی له گرنگی و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی دیجله كرد، به تایبه‌ت باسیان له بۆڵۆنا پڕۆسیس كرد و هه‌بوونی ئه‌م پڕۆسه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكر و هیوای به‌ره‌وپێشبردنیان برد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زنكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له هه‌بوونی سیستمی بۆڵۆنا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێستا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری پڕۆسه‌ی بۆڵۆنا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌كۆلێژ و به‌شه‌كانی تریش جێبه‌جێبكه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.