
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له كونسوڵی گشتی ڕوسیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ڕێككهوتی ١٣ ی ٦ ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی "پ.د.شه‌ریف مه‌ولود" یاریده‌ده‌ری سه‌ركی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "د.عیصام خه‌لیل" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازی له "مكسیم روبن "کۆنسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هه‌ریمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد، كه شاندی یاوه‌ری پێكهاتبوون له سه‌رۆكی زانكۆی باكوری قوقاز و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌خێرهاتنی شاندی كونسوڵخانه‌ی ڕوسیای كرد و خۆشحالی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ژماره‌ی كۆلێژ و به‌شه‌كان و ستافی ئه‌كادیمی كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له پڕۆگرامی ئالوگۆڕی قوتابییان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ساڵانه له زانكۆكانی ڕوسیا قوتابیی ڕوسی بۆ فێربوونی زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی دێنه زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌م سهردانیكردنهی قوتابییان كاریگه‌ری باشی هه‌بووه له‌سه‌ر قوتابییانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و قوتابییانی زانكۆكانی ڕووسیا.
له‌لایه‌كی تر "مكسیم روبن" کۆنسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هه‌ریمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی ڕوسیا كرد و خۆشحألی خۆی ده‌ربڕی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌كادیمی و زانستین و باسی له‌وه‌ش كرد هه‌وڵی پته‌وكردنی زیاتری ده‌ده‌ین له هه‌موو بوار و پسپۆڕییه‌كان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.