
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی ١٨ی ٦ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و "پ.د.شه‌ریف مه‌ولود شه‌ریف" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "د.عیصام خلیل" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی له "مشعل عه‌بدوڵلا ال فه‌ید الهاجری" كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سەرۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ئاماژەی به په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی قه‌ته‌ر كرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی، گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له‌و به‌شه ئه‌كادیمییانه كرد كه هاوبه‌شن له گه‌ڵ زانكۆكانی قه‌ته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانن ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی له نێوان قوتابییان و مامۆستایان بكه‌ن و سوود له ئه‌زموونی ئه‌كادیمی و زانستی یەکتر وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها "مشعل عه‌بدوڵلا ال فه‌ید الهاجری" كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و پێگه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م پێشوازییه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحال ده‌بین به هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی قه‌ته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانین ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان ستافهكانمان بكه‌ین و سوود له توانا و شاره‌زایی یه‌كتر وه‌ربگرین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.