
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٥ ی ۷ ی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمد ئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی سەرۆکی زانکۆی زاخۆ و "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و "پ.ی.د.شەریف مولود شەریف" یریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازی له "ده‌ریا كاوه" ده‌رچووی كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان و "هایمان هۆمه‌ر" ده‌رچووی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان كرد.
جێگای ئاماژه‌پێدانه هایمان له ئێستادا ئه‌كته‌ری فیلمی هۆلیۆده و ده‌ریا فتۆتۆگرافێكی پێشكه‌وتووه و وێنه‌كانی بوونه‌ته جێگای بایه‌خی ناسا ناوبراوان دوو ده‌رچووی به‌هره‌مه‌ندی زانكۆی سه‌لاحه‌دینن و له ئێستادا كاروچالاكییهكانییان بۆته جێگای بایه‌خی پسپۆڕان و وڵاتانی ده‌ره‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بهكاروچالاكییهكانی ئه‌م دوو ده‌رچووه به‌هره‌مه‌نده كرد و لۆگۆی زانكۆی وه‌ك دیاری پێبه‌خشین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.