
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشوازیی له شاندێكی په‌رله‌مانیی كرد
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازیی کرد له بەڕێزان د.نه‌هله قادر ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و د.گه‌لاوێژ عوبید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
لە دیدارەکەدا کە یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و پڕۆگرامه‌كان ئامادەی بوون، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، باسی لەوە کرد کە به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵده‌ده‌ن كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زانکۆی سەلاحەدین له ڕێزبه‌ندی پێشەوەی زانكۆ پیشهنگهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارنامەی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم لەو بوارەدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تی زیاتر به ستافی زانكۆ بكه‌ن.
هەر لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی ئه‌كادیمی و زانستی کرا و لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كادیمی و زانستی زانكۆ، بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بتوانن له پێشبڕكێیه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌وه‌ره‌ی هه‌رێمیش پله‌ی شایسته به‌ده‌ستبهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیریی خۆیان بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین دووپات کردەوە و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ سەرۆکی زانکۆ لهكارهكانییدا خواست.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر