
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشوازیی له ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێڕاق كرد.
بە مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی و په‌یوه‌ندیی زیاتر له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێڕاق، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له د.سعد جیاشی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
لە دیدارەکەدا کە یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و كاروباری قوتابییان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆ ئامادەیبوون.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق باسی له‌وه‌كرد کە ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ زانكۆ دروستبكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ چاكسازی له كه‌رتی خوێندنی باڵا و پێشخستنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێویستی به چاكسازی و ڕێكخستن و نوێخوازی هه‌یه.
د.سعد جیاشی ئاماده‌یی خۆی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی بۆ هه‌موو هاوكارییهک به‌تایبه‌ت بۆ پرسی پێشخستنی خوێندنی باڵا لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر ده‌ربڕی، هاوکات خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە له زانكۆی سه‌لاحه‌دین- ھەولێر كاری جدی ده‌كرێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی.
له بەرانبەردا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر سوپاسی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێڕاق و شاندی یاوه‌ری كرد بۆ ئه‌م سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگییه، ھیوای خواست کە ئەمجۆرە سەردانانە بەردەوامبن لەپێناو کارکردن بۆ بەرەوپێشچوونی ڕەوتی زانست و زانیاری لە وڵات‌دا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر