
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشوازیی له به‌رپرسی كشتوكاڵی بالیۆزخانه‌ی توركیا لە عێراق كرد
بە مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی و په‌یوه‌ندیی زیاتر له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر و باڵیۆزخانەی کۆماری توركیا لە بەغدا، جاهد ئۆزه‌ر، به‌رپرسی كشتوكاڵ له باڵیۆزخانەی کۆماری توركیا لە بەغدا له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد و له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له لایه‌ن پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازیی لێكرا.
لە دیدارەکەدا کە یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی سەلاحەدین بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان ئامادەی بوون، به‌رپرسی كشتوكاڵ لە باڵیۆزخانەی کۆماری توركیا لە بەغدا باسی له‌وه‌كرد کە باڵیۆزخانه‌ی وڵاتەکەی هاوكار و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر دەبێت.
جاهد ئۆزه‌ر ئاماده‌یی خۆی و باڵیۆزخانەی کۆماری توركیای لە بەغدا بۆ هه‌موو هاوكارییهک به‌تایبه‌ت بۆ پرسی كشتوكاڵ لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین ده‌ربڕی، هاوکات خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە له كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانی زانکۆی سەلاحەدین قوتابی و مامۆستای به‌توانا هه‌یه و ده‌توانن له داهاتوودا كه‌رتی كشتوكاڵ لە هەرێمی کوردستان ببوژێنه‌وه.
له بەرامبەردا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر سوپاسی به‌رپرسی كشتوكاڵ لە باڵیۆزخانەی کۆماری تورکیای لە بەغدا كرد بۆ ئه‌م سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگییه و لۆگۆی زانكۆی پێشكه‌ش کرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر