
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی تیپی باسكه‌ی كچانی زانكۆ كرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱۷ ی ٥ ی۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.د.نه‌بیل عادل به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و پڕۆگرامه‌كان پێشوازی له ڕاهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی كچانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه پ.د. حسین سه‌عدی ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان
باسی گرنگی وه‌رزش و توانای قوتابییانی كۆلێژهكهیانی بۆ ئاماده‌بووان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی كرد، كه قوتابییانی یاری باسكه توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن، هه‌وره‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سوپاسی هه‌ریه‌كه له ( د. عه‌زیمه عه‌باس- ڕاهێنه‌ی باسكه‌ی كچان و د.شێروان صابر یاریده‌ده‌ی باسكه‌ی كچان و مامۆستا عه‌لی سلێمان ڕاهێنه‌ی ئه‌م تیپهكرد و سوپاسی كردن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی ڕابردوو كه كێشاویانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكه‌ن.
جێگای ئاماژه پێدانه سه‌رۆكی زانكۆ باسی گرنگی و پێگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌یی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی بۆ هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌ربڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كۆتاییدا پاداشت و دیاری بۆ سه‌رجه‌م قوتابییانی براوه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه دابینكرد.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر.