
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له‌وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد.
ڕۆژی دووشەممە به‌رواری ٤ ی ٧ ی ٢٠٢٢ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێشوازی له (د.ئارام محمد قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پ.د.عبدالفتاح عبدالره‌زاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و شاندی یاوه‌ری كرد.
سەرەتاى کۆبونەوەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەشەهیدانی زانست و فێرکاری دەستی پێ‌کرد.
دواتر پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین و سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕووداوانه ساردمان ناکەنەوە له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و به‌رقه‌راربوونی یاسا و سوپاسی وەزیری خوێندنى باڵا‌و شاندی یاوەری کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی به‌رز نرخاند کە دانیشتنێکی ئەنجومەنى وەزارەتى تایبەت کرد بەم ڕوداوە کارەساتبارە.
هاوکات د. ئارام قادر وەزیری خوێندنى باڵا ئاماژەى بەوەکرد لەسەرەتای ئەم ڕوداوەوە تا ئێستا لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان لەپەیوەندیدایەو لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخیانە، باسی لەوەشکرد کە پێویستە ڕێوشوێنى جدى و بەپەلە بگرینەبەر تاوەکو جارێکی تر دەستى تیرۆر نەگاتە نێو حەڕەمى زانکۆ و مامۆستایان.
ووتیشی، دەبێت ئەم کەیسە بەكه‌یسی خۆمان بزانین و گرینگی پێبدەین بۆئەوەى تاوانبار بەسزای یاسایی خۆی بگات.
وەزیری خۆێندنی باڵا دووپاتی ئەوەشی کردەوە، کە نابێت ڕیگەبدەین ئەم ڕوداوە بۆشایی لە نێوان ئێمەو قوتابییان دروست بکات، چونکە لە کۆتاییدا قوتابییان کچ و کوڕی ئێمەن و پێگەیاندن و تێگەیاندنیان ئەرکى سەر شانمانە و دەبێت وایان لێبکەین کە خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م کەیسە بزانن و پشتگیری لە مامۆستاکانیان بکەن.
وەزیری خوێندنی باڵا باسی لەوەش کرد، کە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر، جێگای شانازی ئێمەیە و دڵخۆشین کەدەبینین لە ڕیزبەندى ئاستى زانکۆکان هەنگاوی باشی ناوە و بەردەوام لە پێشکەوتندایە.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئەم کەیسە بیروڕاى خۆیان ئاراستەی ئامادەبووان کرد و چەندین ڕاو سەرەنج و تێبێنی ئاڵوگۆڕکران و چەند پێشنیارێک بۆ بەژەوەندی گشتی زانکۆ وقوتابیان خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.