
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ئه‌نجومه‌نی كۆلێژی زمان كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له پ.ی.د. عاطف عه‌بدوڵلا فه‌رهادی ڕاگری كۆلێژی زمان و م.طلعت تاهیر یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌شه‌كان كرد،.
سه‌رتای دانیشتنه‌كه ( ئه‌نجومه‌نی كۆلێژی زمان) هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ سه‌رۆكی زانكۆ خواست و ئاماژه‌یان به‌وه كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین كار بۆ پێشخستنی زانكۆ بكه‌ین.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژی زمانی كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ك تیمێكی كاریگه‌ر كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاستی زانكۆ به‌رزبكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژ زمان كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانیان جێبه‌جێكردووه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.