
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولیر، پێشوازی له وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان كرد
ئه‌مڕۆ به‌رواری 15 ی 3 ی 2022 پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ئایدن مه‌عروف و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌م سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی زمانی توركی كۆلێژی ئاداب و سه‌رۆكی به‌شی زمانی سریانی كۆلێژی په‌روه‌رده باسیان له گرنگی ئه‌م دوو به‌شه كرد و داوای گرنگیپێدانی زیاتریان بۆ ئه‌م دوو به‌شه كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی به‌شی سریانی داوای كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌شی سریانی كرد، بۆ مه‌به‌ستی گرنگیدانی قوتابییان به سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به زمانی سریانی
هه‌وره‌ها سه‌رۆكی به‌شی زمانی توركی داوای له‌سه‌رۆكی زانكۆ كرد، هه‌ماهه‌نگی و كار ئاسانییان بۆ بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل زانكۆ توركییه‌كان.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر زۆر سوپاسی ئایدن مه‌عروف و شاندی یاوه‌ری كرد و به‌ڵینی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ئه‌م دوو به‌شه‌ی زانكۆیدا