
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد كرد.
ڕێككهوتی ۲٠ ی ۷ ی ۲٠۲۲ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و کاروباری قوتابییان پێشوازی له ( ئانۆ جەوهەر )، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
( ئانۆ جەوهەر ) بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كی به‌سه‌رۆكی زانكۆ دا.
لە درێژەی دانیشتنەکەیاند بەڕێوەبەری ئایتی زانکۆ باسی لە جۆر و کوالیتی ئەو ئینتەرنێتە کرد کە زانکۆ بۆ کڕاییکردنی کاروبارەکان بەکاری دەهێنن، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەڵێنی باشترکردنی جۆر و کوالیتی ئەم ئینتەرنێتە کرد کە بۆکاروباری زانکۆ بەکاریدەهێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كرد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێزبه‌ندی زانكۆ پیشهنگهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.