
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان كرد
ئه‌مرۆ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشوازی له سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان كرد، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سكرتێر و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵی خۆیان بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی تازه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ده‌ربڕی و هیوایان خواست له‌كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازبێت
هاوكات سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وانه ده‌ربڕی و به سه‌ردانێكی ئه‌كادیمی و زانستی وه‌سفی كرد بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ڕه‌وتی زانست له هه‌رێمی كوردستان .
له‌كۆتاییدا سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان دڵنیاییاندا له پاڵپشتیكردنی ته‌واوی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا .