
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی زانكۆی سیرت كرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێككهوتی ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له د.ماهر ئاك گول جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سیرت و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه شاندی یاوه‌ری پێكهاتبوون له فواد ئۆزگو چهلهپكولو سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سیرت و فارس ئاكگول.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه پ.د. مسته‌فا صابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئاماده‌ی بوو، جێگای باسه شاندی میوان بەرچاوڕونیان لەسەر کارەکانیان و شێوازی خوێندن له زانكۆكه‌یان خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگ بن له‌سه‌ر ئاڵوگۆركردنی قوتابی.
جێگای ئاماژه‌پێدانه زانكۆی سیرت خاوه‌نی ٢٥هه‌زار قوتابییه له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها ١٠هه‌زار قوتابی له ده‌ره‌وه‌ی سیرت هاتوون و له‌وێ ده‌خوێنن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر