
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری 1 ی 6 ی 2022 له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ( زاگرۆس فه‌تاح)،برێكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه شانده‌كه پێكهاتبوون( د. ئه‌یوب گه‌ڵاڵی و د.عه‌بدوڵره‌زاق محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد.
سه‌رتای دانیشتنه‌كه ( زاگرۆس فه‌تاح ) برێكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست.
ته‌وه‌رێكی دانیشتنه‌كه‌یان بریتی بوو له گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كه‌مپی زانكۆ و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كه‌مپه، چونكه له ئێستادا پێویستییه‌كی گرنگه بۆ زانكۆی دایك و شاری هه‌ولێر.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی برێكاری وه‌رزاره‌تی پلاندانان و شاندی یاوه‌ری كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێگای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كه‌مپی زانكۆ دروست بكه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.