
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ كرد.
ڕێككهوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له د.مونا یاقو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندد پرسێكی گرنگ و پێویستكرا، له‌وانه‌ش كاركردنی زیاتر بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ڕۆڵی زانكۆ له پشتگیری كردنی ئه‌م مافانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌و كارانه كرد كه ده‌كرێت به هاوبه‌شی له نێوان ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكرێت بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ئاماده‌یه‌یی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی بۆ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و تیمه‌كانی به مه‌به‌ستی چاودێریكردن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.