
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێككهوتی ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له مامۆستا به‌ختیار حمه‌صالح به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوون له مامۆستایان و شێخه‌كانی ئه‌زهه‌ر.
له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له پ.د. مسته‌فا صابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.كارزان شێخ محمد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌ی بوون، جێگای باسه شاندی میوان بەرچاوڕونیان لەسەر کارەکانیان و شێوازی خوێندن لەپەیمانگەکەیان و ئەو قوتابییە کوردانەی لەڕێگەی ئەوانەوە درێژە بەخوێندنی بەکالۆریوس و ماستەرو دکتۆرا دەدەن لەوڵاتی میسر خستەڕوو.
له كۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە و فراوانکردنی پەیوەندیەکان لەنێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی ئەزهەز لەمیسر دەربڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان كرد.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر